کازمی: ئەو عێراقیانەی لە هیندستان بەهۆی کۆرۆنا گیریان خواردووە دەگەڕێندێنەوە
فەلاح عبد حەسەن سەفیری عێراق لە هیندستان دەڵێ: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کە هەموو ئەو عێراقییانەی بە هۆی بلاوبوونەوەی خێرای کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان گیریان خواردووە کە بەخۆیان ناتوانن بەگەڕێنەوە حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات بیانگەڕێنێتەوە.
لەبەرئەوە کازمی بڕیاری داوە هەموو ئاسانکارییەک لە گەشتە ئاسمانییەکان بکات تاکو لە رێگەی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بتوانن هەموو هاووڵاتییانی عێراقی کە گیریان خواردووە لە هیندستانەوە بەرەو وڵاتی خۆیان بە زووترین کات بیانگەڕێنێتەوە، لەنێو ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی کوردیشیان تێدایە.
لەڕستیدا ئەو بڕیارە بە پەلەی کازمی لەپاش داواکاری ئەو هاووڵاتییانە بوو کە بەهۆی بلاوبوونەوەی خێرای کۆرۆنا بوو کە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتی هیندستانی گرتۆتەوە رۆژانە نزیکەی زیاتر لە ٣٠٠،٠٠٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا دەبن ژمارەیەکی زۆریش لە خەڵکی هیندستان گیانیان لەدەست دەدەن.
ئێستا هیندستان لەبارێکی خراپدایە کە دامودەزگاو فەرمانگە تەندروستییەکانی هیندستان توانای چارەسەری ئەو ژمارە زۆرەیان نەماوە، زۆربەی بنکەی پێکوتانی ڤاسینیش داخراون لە ترسی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە هەمانکاتدا موسلمانای هیندستان مزگەتوو قوتابخانەکانیشیان کردۆتە شوێنی حەوانەوەو بنکەی چارەسەر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا.
لەبەر تووشبوونی ئەو ژمارە زۆرەو گیان لەدەستدانیان هیندستان لەهەوڵی ئەوەدایە شوێنی زیاتر بۆ سووتاندنی تەرمەکانیان بۆ دابین بکات.
لە راستیدا تاکو ئێوارەی ئەمڕۆ زیاتر لە ١٨،٧٠٠،٠٠٠ هەژدە ملیۆن و حەفت سەد هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوونەو زیاتر لە ٢٠٨،٠٠٠ دووسەدو هەشت هەزار کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
