شارەوانیی هەولێر: جەژنانە بەكرێكارانی شارەوانی مەدەن

شارەوانیی هەولێر:  جەژنانە بەكرێكارانی شارەوانی مەدەن



سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیانی شاری هەولێر دەکات هیچ بڕە پارەیەک نەدەنە ئەو کارمەند و کرێکارانەی شارەوانیی کە بەناوی جەژنانەوە داوای دەکەن.

سیامەند کەریم، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێ "ساڵانێکە ژمارەیەک کرێکار و کارمەندی شارەوانی بەناوی شارەوانییەوە داوای پارە لە خەڵک دەکەن و کردوویانە بە زۆرەملێ و بڕە پارەی کەمیش وەرناگرن. هەر بۆیە ئێمە رایدەگەیێنین ئەوەی دەکرێت هەڵوێستی کەسییە و داوا دەکەین خەڵک پارەیان پێنەدات.

هاوكات گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەلێت،بەڵام ئێمە وەك شارەوانی ناتوانن رێگە لەو خەڵکانە بكەن کە بە ویستی خۆیان پارە بەكارمەند و كرێكارەكانی شارەوانی دەبەخش.

بۆ بەدواداچوون و لیپرسینەوە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دوو ژمارە مۆبایلی بڵاوکردووەتەوە تاوەكو هاوڵاتیان لەرێگای ئەو ژمارە مۆبایلانەوە سەرۆكایەتی شارەوانی و لایەنی پەیوەندار ئاگادار بكەنەوە لەوکاتەی كە هەر كارمەندو كرێكارێكی شارەوانی داوای پارە بكەن بەناوی جەژنانەوەێ بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو حلەتە نەخوازراو نامۆیە رێگری لێبكرێت و ئەو کرێکارانی شارەوانیی ئەو رەفتارە دەكەن لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت، ژمارەی مۆبایلەكانیش ئەمانەن: 07511624550 - 07514146642.
ئامادەكردنی: گوڵان/ سالح عومەر
Top