پەرلەمان دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسایەکی تایبەت بە شوێنەوار دەدات
بڕیارەکاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-4-2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 11ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لهخولی پێنجهمی ههڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
یەكەم/
دهنگدان لهسهر پێشنیازهیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان.
دووەم/
خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان.
باسنيوز
