سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد
شاندە پێکهاتبوون لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سه‌ركونسوڵی گشتيى ئێران لە هەولێر، كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه جێگرانى سه‌رۆك و ژماريهك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندیى له‌مێژينه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتيوانيى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشهكیانهی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌نديی ئابووری و بازرگانیی باش، له بهرژەوهندیی هه‌ردوولادایه.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جوڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانيان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
باسنيوز
