كێشه‌ی زه‌وییه‌ قه‌ره‌بووه‌كانی ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرا

كێشه‌ی زه‌وییه‌ قه‌ره‌بووه‌كانی ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرا
پارێزگاری هه‌ولێر، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك دانیشتووی تۆپزاوه‌ی ئه‌حمه‌دی، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه‌ قه‌ره‌بووه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/4/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە دیوانی پارێزگا، پیشوازیی لە ژماریەک هاووڵاتیی دانیشتووی تۆپزاوه‌ی ئەحمەدی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیان، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زەوییەکانی قەرەبووی هێڵی پاڵپەستۆی بەرزی تۆبزاوەی ئەحمەدیی كرد.

ئومید خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: ده‌ستمان كرد بە ڕێگە پێدان بۆ دروستکردنی خانوو لەکەرتی 21 کە تائێستا بە شێوەی کارت ماون.













باسنيوز


Top