وەزارەتی كارەبا: بەهۆی شەڕی توركیا و پەكەكە كارەبا لەسەر 70 گوندی سنووری كانی ماسی بڕاوە
ئهمڕۆ سێشهممه 27/3/2021، وهزارهتى كارهبا ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه، تێیدا هاتووه: "دوێنێ دووشهممه له ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری كانی ماسی، هێڵی 33 كەی ڤیی كارەبای سەرسەنگ - كانی ماسی زیانی گەورەی بەركەوت، كە بەهۆیەوە كارەبا لەسەر 70 گوندی ناوچەكە بچڕا".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "ئەمڕۆ بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكە، تیمێكی 22 كەسی وەزارەتی كارەبا، بە هاوكاریی دوو كهس كە وەكوو ڕێنیشاندەر لەگەڵ تیمەكانمان بوون، سەردانی ناوچەكەیان كرد، بەداخەوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین، فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی كارەبای دهۆك و دوو هاووڵاتیی ڕێنیشاندەرەكە بریندار بوون".
وەزارەتی كارەبا وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كارە و زیانگەیاندن بە فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی كارەبا، هیوای چاكبوونەوە خێرای بریندارەكان دەخوازێت.
ههر ئهمڕۆ و لهمبارهیهوه سهربهست سهبرى، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی ڕايگەیاندبوو: "ئێستا 76 گوند لە دهڤهری كانى ماسی بێ کارەبان، چونکە شەوی رابردوو، هێڵی کارەبای نیشتمانی لەسەر چیای ئامێدی بۆ کانی ماسی پچڕاوە“.گ
باسى لهوهش كردبوو: "هێڵی سەرەکیی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەسەر چیای ئامێدییه، کە شوێنێکی دوورە، بەڵام هێشتا زانیاریمان نییە، کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا پچڕاوە، یان بەهۆی کەشوهەوای شەوی رابردوو، هەورەتریشقە لێی داوە".
چەند رۆژێکە گوندەکانی دەڤەری کانی ماسی، بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بە سەختی بۆردومان دەکرێن، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لەناو گوندنشینانی دەڤەرەکە دروست کردووە و زیانیش بەر پاوان و لەوەڕگاکانیان کەوتووە.
باسنيوز
