لە دەڤەری سۆران سێ پڕۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەكرێن
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، ئەمڕۆ سێشەممە 27/4/2021 رايگەیاند، لەپێناو زیاتر بایەخدان بە گەشتوگوزاری سنوورەكەمان، ئێستا سێ پڕۆژەی گەشتیاری لە پلان و بەرنامەدان، دوو لەو پڕۆژانە رەزامەندییان لەسەر دراوە و كارەكانیان تەواو بووە و لەنزیكترین كاتدا دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.
گوتیشی: “پڕۆژەی رافتینگی گەشتیاری لە هاوینەهەواری گەلیی عەلی بەگ، رەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم رۆژانەدا دەست بە ئەنجامدانی كارەكانی دەكرێ، هەروەها پڕۆژەیەكی دیكەی گەشتیاری لە شاری سۆران رەزامەندیی لەسەر دراوە، لەنزیك پاركی گوڵان، بە گوژمەی دوو ملیۆن دۆلار لە رێگەی وەبەرهێنانەوە، كە چەندین مۆتێل و كەپر و كافتریا و هۆڵ و شوێنی گەشتیاری لەخۆ دەگرێت".
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران گوتیشی: “پڕۆژەیەكی دیكەی گەورەی گەشتیاری لە چیای حەسەن بەگ ئەنجام دەرێت، كە ئێستا كار دەكرێت بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و راییکردنی چەند رێكارێكی ئیداری، ئەویشیان لە ئایندەیەكی نزیك دەست بە كارەكانی دەكرێت”.
باسنيوز
