بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیاد کرا
بەپێی راگەیاندراوێکی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنه‌كه‌ی سبەی سێشه‌ممه 2021/4/27، بریتییە لە، "خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى 66 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان".
هەروەها ئەمڕۆ بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان زیادکراوە و ئاماژە بەوەدراوە، کە كه بڕگه زیادكراوهكهی دانیشتنی سبەی پەرلەمان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت.
باسنيوز
