بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی پارێزگای کرماشانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی پارێزگای کرماشانی هەژاند
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 بە پلەی ڕیختەر شاری سەرپێڵ‌زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشانی هەژاند.

ماڵپەڕی (میهر)ی ئێران بە پشتبەستن بە ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر ٢:٣٩ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی٤ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ بە پلەی ڕیختەر قەزای سەرپێڵ‌زەهاوی سەر بە کرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاندووە.

ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتریی زەوی رووی داوە.

هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و داراییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرپێڵ‌زەهاو یەکێک لە شارە بوومەلەرزەخێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و چەند ساڵ لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ بە پلەی ڕیختەر لێی دا و بە سەدان کەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیان گوند و سەدان کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان ڕووخان کە هەتا ئێستاش چاک نەکراونەتەوە و خەڵک لەناو خێوەتدا دەژین.












باسنيوز


Top