بەوێنە.. لە سۆران کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا بەشداریی چالاکییەکی ژینگەیی دەکات

بەوێنە.. لە سۆران کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا بەشداریی چالاکییەکی ژینگەیی دەکات
رێکخراوی وار، بە چاودێریی قايمقامى قه‌زاى سۆران و به‌ ئاماده‌بوونى كونسوڵى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر و ژمارەیەک لە ژینگەدۆستان، چەند نەمامێکیان لە گردی باپشتیان چاند و چەند کەوێکیشیان ئازاد کرد.

هەژار ماهیر، بەرپرسی رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، رایگەیاند: “ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/4/2021 له‌ژێر چاودێرى و بە بەشداریی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جيب، قايمقامى قه‌زاى سۆران و به‌ ئاماده‌بوونى ئوليفيه دوكو نتينى، كونسوڵى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له شاری هه‌ولێر و ژمارەیەک لە كاربه‌ده‌ستانى كونسوڵگه‌ریی فەڕەنسا‌ و ژینگەدۆستان و تۆڕى رێكخراوه‌ ناحكوومیيه‌كانى سۆران و رێكخراوى به‌خشينى خوێن و ژيان، چالاكييه‌كى ژينگه‌يیمان لە گردى باپشتيان، لە سنووری قەزای سۆران جێبەجێ کرد".

گوتیشی: "ئەم چالاکییە لەلایەن رێکخراوەکەمان ئامادە کرابوو، بریتی بوو لە چاندنی چه‌ند نه‌مامێكى داربه‌ڕوو، وه‌ك ره‌مزى خۆشه‌ويستیى مرۆڤ بۆ ئازادى و سروشت و ژینگە، هەروەها چه‌ند كه‌وێكیشمان ئازاد کردن و بەرهەڵی ناو سروشتی ناوچەکەمان کردن".














باسنیوز


Top