بانكی ڕه‌شید پێشینه‌یه‌كی دیكه به كارمه‌ندانی ناوخۆ و خانه‌نشینان ده‌دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/4/2021، بانكی ڕه‌شید، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ست به پێدانی به‌شی شه‌شه‌می پێشینه‌ی كارمه‌ندانی ناوخۆ و به‌شی دووه‌می پێشینه‌ی خانه‌نشیان ده‌كا و داوا له هه‌موو سوودمه‌ندانی پێشینه‌كه ده‌كا، ئه‌وانه‌ی په‌یام و مه‌سجیان بۆ نێردراوه سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ڕه‌شید، یان نووسینگه‌ی وه‌رگرتنی پاره به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی بڕهپارهكانیان.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ و دابه‌شكردنی بڕه‌پاره به‌سه‌ر كارمه‌ندانی ناوخۆ و خانه‌نشیان، كه سوودمه‌ندبوون له‌و پێشینانه، به‌رده‌وام ده‌بێ.
باسنيوز
