وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هەماهەنگیی ئێمە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان پێویستە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هەماهەنگیی ئێمە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان پێویستە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە عێراقییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت.

عه‌مید عوسمان ریشه‌، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە 25-4-2021 (دوێنێ)، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پیشمه‌رگە،‌ داوای له‌ حکوومه‌تی عێراق کردووه‌ هه‌ماهه‌نگی هێزە عێراقییەکان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ لە ناوچەکانی نێوانیان، زیاتر بکرێت.

عەمید عوسمان ریشە بە پێویستی دەزانێ پرسی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، یەکلایی بکرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداریی لە زیادبوونی جموجۆڵ و کردە تیرۆریستییەکانی داعش لەو ناوچانە دا و رایگەیاند: پێشمەرگە بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و پێویستە هێزە عێراقییەکانیش هەماهەنگی بکەن.













باسنیوز


Top