د. دلۆڤان محه‌مه‌د: لە مانگی ڕابردووه‌وه تا ئێستا 154 تووشبووى كۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەست داوە
ئه‌مڕۆ دووشەممە 26/4/2021، د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "ژماره‌ى تووشبوانی کۆرۆنا لە زیادبووندان و په‌تاكه به‌خێرایی بڵاو دەبێتەوە، گیانلەدەستدانیش زۆر زیادی کردووە، لە سەرەتای مانگەوە تاوه‌كوو ئێستا 85 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار كراون".
گوتیشى: "ئێستاش ژمارەی تووشبوان له هه‌ولێر زۆرە و ڕۆژانە بەشێوەی ڕێژەیی 220 تووشبووی تازە تۆمار دەکرێن".
بەپێی داتاکانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، لە مانگی ڕابردووه‌وه تاوەکوو ئێستا، 154 تووشبووى كۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەست داوە.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، لە مانگی ڕابردوودا لە هەولێر 69 حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار کرابوون، بەڵام ئێستا ئەو مانگه تەواو نەبووە، 85 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار كراون، ئەوەش دەرخەری مەترسیی په‌تاكه‌یه.
سەبارەت بەو تووشبوانه‌ى کۆرۆنا کە تەندروستییان خراپە، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر باسى له‌وه كرد: "بە گشتی 82 تووشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانن، 30 له‌وان لەژێر چاودێریی چڕدان".
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان بن و ده‌ڵێت: "گرنگە هاووڵاتییان لە گشت شوێنێک ماسک بەکار بهێنن، لە قەرەباڵغی دوور بکەونەوە و تا بکرێت لە ماڵ بمێننەوە، دۆخەکە خراپە و دەبێ هەموو لایەک پابەندی ڕێنوێنی و ڕێکارەکان بین".
باس‌نیوز
