پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا
بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا زۆر دڵگران بووم كە بە داخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و ، هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
مسعود بارزانی
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١
