لە هەولێر پڕۆژەیەکی گرنگی وەبەرهێنانی كێك و بسكویت دروست ده‌كرێ

لە هەولێر پڕۆژەیەکی گرنگی وەبەرهێنانی كێك و بسكویت دروست ده‌كرێ
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان رای دەگەیەنێت، مۆڵەت بە پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی وەبەرهێنان له هەولێر داوە، ئەویش پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کێک و بسکویتە، سەرمایەی پڕۆژەکەش 6 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشەممە 25/4/2021، د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند:" مۆڵەتمان بە پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی وەبەرهێنان له هەولێر داوە، ئەویش پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کێک و بسکویتە، سەرمایەی پڕۆژەکە 6 ملیۆن و 500هەزار دۆلارە".

ئاماژەی بەوەش دا: پڕۆژەکە بەسەرمایەی ناوخۆیی دەکرێت، "وەبەرهێنەرەکە ناوخۆییە و کارەکەش بەرهەمهێنانی کێکی بڕاندە، بۆ بەرهەمهێنانیش سوود له بەرهەمی ناوخۆی کوردستان وەردەگیرێت".

محەمەد شوكری جەختی کردەوە وێڕای برەودان بە بەرهەمی ناوخۆیی پڕۆژەکە هەلیکارێکی باش دەڕەخسێنێت، "هەر پێشوەختە کە کارگەکە ده‌ستی به‌ کار کرد، دەرفەتی کار بۆ 250 کەس دەڕەخسێنێت، پاشان فراوانتر دەبێ له ڕووی کار و بەرهەمەوە".

بەپێی پلانێكی دەستەی وەبەرهێنان، كە لە ساڵی 2020ـه‌وە دەستی پێكردووە و هەزار پڕۆژەی وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیاری و سەرچاوەكانی ئاو و دارایی و بانكی و كارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی و نیشتەجێبوون و بازرگانی لەخۆ دەگرێت، 461 پڕۆژە بۆ كەرتی پیشەسازییە و 227 كەرتی گەشتوگوزار و 113 كەرتی كشتوكاڵە.




باسنيوز
Top