سه‌رۆك بارزانی له‌ 47ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی قه‌ڵادزێ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی له‌ 47ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی قه‌ڵادزێ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌
سه‌رۆك بارزانی، له‌ 47ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ بەشێك بوو لە دەستپێكردنی سیاسەتی جینۆساید.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/4/2021، سه‌رۆك بارزانی له‌ هه‌ژماره‌ی فه‌رمیی خۆی له‌ تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای گه‌یلاندووه‌: چل و حەفت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە بۆردومانی شاری قەڵادزێدا سەدان هاووڵاتی و مامۆستای زانكۆ و قوتابییان شەهید كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ بەشێك بوو لە دەستپێكردنی سیاسەتی جینۆساید كە لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ پاكتاوكردن و قڕكردنی گەلی كوردستان پلانی بۆ دانرابوو.

سه‌رۆك بارزانی، له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی قەڵادزێ و شەهیدانی كورد و كوردستان.















باسنيوز




Top