رۆژنامه‌وانانی دهۆك پێکوتەی كۆرۆنایان وه‌رگرت

رۆژنامه‌وانانی دهۆك پێکوتەی كۆرۆنایان وه‌رگرت
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24/4/2021، لە 123یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسانى کوردستان/ لقی دهۆک، پێکوتەی کۆرۆنایان بۆ رۆژنامەوانان و وێنەگران تەرخان کرد.

حه‌مزه‌ ره‌زیكى، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک ئاشکرای کرد: "ئەو پێکوتانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەوانان بۆ رۆژنامەوانانی سنوورەکە دیار کرابوون، ئەمڕۆ لە بنکەی تەندروستیی خەبات درا بەو رۆژمانەوانانەی، بەردەوام رووماڵی کاری راگەیاندن دەکەن”.

گوتیشی: “جگە لە ئەمڕۆ، رۆژانی داهاتووش هەموو رۆژنامەوانان و وێنەگرانی دیکە دەتوانن لەو بنکە تەندروستییەی بۆیان تەرخان کراوە، بچن پێکوتەی کۆڕۆنا وەربگرن، تا بتوانین ئەو پەتایە کۆنترۆڵ بکەین”.










باسنيوز

Top