ڕەزامەندیی خەرجکردنی بڕەپارەی چاودێری هۆڵه‌كان درا

ڕەزامەندیی خەرجکردنی بڕەپارەی چاودێری هۆڵه‌كان درا
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی رابردووی دا.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، کە لە 6/4/2021 بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە و، ئاماژە بە خەرجکرنی پارەی ئەزموونەکانی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.

بڕی پارەکە سێ ملیار و 910 ملیۆن دیناره‌ و بۆ پەروردەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە خەرج دەکرێ.

ئەو پارەیە دەدرێتە ئەو مامۆستایانەی کە لە ئەزموونەکانی ساڵی خوێندنی 2019_2020 چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بوونە.

مەریوان بەگۆ، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی پەروەردە، نووسراوەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕايگەیاند:" ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی خوێندنی ساڵی ڕابردوو دراوە و چاوەڕوانین ڕێکارەکانی خەرجکردنی تەواو بکرێ.

جەختی کردەوە، ئه‌و بڕه‌ پارەیە بۆ پەروەردەی هەموو پارێزگاکان خەرج دەکرێت، ئەویش به‌پێی لیستی بەشدارانی چاودێریی خولی یەکەم و دووەم.













باسنيوز


Top