وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان و وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان و وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، رۆژی یەکشەممە 25-4-2021، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (کوردستان 24)، دوای بەغدا، محەمەدجەواد زەریف سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و دواتریش سەردانی دەوڵەتی قەتەر دەکات.

سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، هەرێمی کوردستان و قەتەر کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکات.







باسنيوز
Top