کونسوڵخانەی ئەمریکا: پابەندین بە برەودان بە بێلایەنیی ناوەندە میدیاییەکان لە کوردستان
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: ”ڕێز و سڵاومان هەیە بۆ میدیای کوردی“.
کونسوڵخانەی ئەمریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بە ”برەودان و پاراستنی پرنسیپە بنەڕەتیەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بابەتیبوون و بێلایەنیی ناوەندە میدیاییەکان لە هەرێمی کوردستان“، کردووەتەوە.
رۆژی 22ـی نیسانی 1898، میقداد مەدحەت بەدرخانی رۆژنامەنووس، یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی رۆژنامەی کوردستان لە قاهیرە دەرکرد و رۆژی 21-4-2021یش پەرلەمانی کوردستان رۆژی 22ـی نیسانی بە فەرمی بە رۆژی رۆژنامەنووسانی کوردستان دیاری کرد.
باسنيوز
