پرۆژهیەکی ستراتیژیی چوار ساڵی بۆ رووبهڕووبونهوهی گهندهڵی ئامادە دەکرێت
حاكم ئهحمهد ئهنوهر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لە ساڵی 2017ـەوە کار لەسەر ستراتیژیهتی رووبهڕووبونهوهی گهندهڵی دهكهن.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر هەروەها رایگەیاند: دەستەکەیان دووبارە ستراتیژیەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی هەموار کردووەتەوە و سەرجەم سێکتەرەکان دەگرێتەوە، ”چاوەڕێین لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێی کوردستان پەسەند بکرێت“.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان بە ئاماژەکردن بەوەی لە عێراقیش دەست بەو ستراتیژییەتە کراوە، رایگەیاند، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.
هەروەک حاکم ئەحمەد ئەنوەر رایگەیاند، بە پەسەنکردنی پرۆژەی ستراتیژیەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بۆ ماوەی چوار ساڵ بەپێی ئەو ستراتیژیەتە هەوڵی بنبڕکردنی گەندەڵی دەدەن.
باسنیوز
