سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەکات
لە دیدارەکەدا کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر وێڕای خۆناساندنی بە سەرۆک بارزانی وەک کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر، ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا خستە ڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر خواست و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
باسنيوز
