سەرۆك بارزانی : پێویستە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی كوردی چەكێكی بەهێز بێت لە دەستی گەلی كوردستان بۆ بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی میللەتەكەمان
ئهمڕۆ پێنجشهممه 22/4/2021، سهرۆك بارزانی له ساڵوهگهڕی رۆژنامهگهریی كوردیدا پهیامێكی بڵاو كردهوه و رای گهیاندووه بە بۆنەی سەد و بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی، كە هاوكات ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان دەكەم.
له بهشێكی پهیامهكهدا رایگهیاندووه: ڕۆژنامەنووس و میدیاكاران ئەركی هۆشیاركردنەوە و گەیاندنی زانیاری بە كۆمەڵگەیان لەسەر شانە، كە لە ڕاستیدا ئەركێكی پیرۆز و هەستیارە و، ڕۆژنامەنووسان ڕۆڵێكی گرنگیان لە ئاراستەكردنی ڕای گشتی و پێشخستنی كۆمەڵگەدا هەیە.
سهرۆك بارزانی له بهشێكی دیكهی پهیامهكهیدا، سهرنجی خستووهته سهر ئهوهی: پێویستە ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی كوردی چەكێكی بەهێز بێت لە دەستی گەلی كوردستان بۆ بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی میللەتەكەمان و هەورەها ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بە هەموو جیهان و، لە هەمانكاتیشدا سەكۆی قووڵتركردنەوەی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان و مرۆڤدۆستی بێت.
داواش دهكا، كه ڕۆژنامەنووسانی ڕووبەڕووی ئەو تەوژم و هێرشە ڕێکخراوە ئیعلامییە ببنەوە کە بۆ دژایەتیکردنی ئیرادەی گەلی کوردستان لە لایەن ناحەزانی گەلی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
سهرۆك بارزانی دووپاتی كردووهتهوه، لەو یادەدا داوا لە هەموو ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی خۆشەویست و دەزگەكانی ڕاگەیاندن دەكەم كە ئەو ئەركە پیرۆزەیان لە چوارچێوەی پێوەرەكانی ڕۆژنامەگەریی پڕۆفیشناڵ و میسداقییەت و ڕاستگۆیی و بەلەبەرچاوگرتنی بەها و بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات ئەنجام بدەن.
باسنيوز
