کونسوڵی فەرەنسا: مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەیەکی بێوێنەیە لە مێژووی کورد
پەیجی تایبەتی کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، هەواڵی سەردانێکی ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی فەرەنسای بۆ دەڤەری بارزان بڵاو کردووەتەوە.
لە پۆستەکەی کونسوڵخانەی فەرەنسادا هاتووە، ئۆلیڤیێ دیکۆنتینی لەسەر مەزاری بارزانی نەمر، ”سەری رێز و نەوازش“ی دانەواندووە.
هەر لە پۆستەکەدا، کونسوڵخانەی فەرەنسا مەلا مستەفا نەمری بە ”سەرکردەی سیاسی و سەربازیی بێوێنە لە مێژووی دۆزی کورددا“، ناو بردووە.
باسنيوز
