وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٢ی٤ی٢٠٢١ لە وەزارەتی ناوخۆ و بە سەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش کۆ دەبێتەوە.
لە دوای تێکشکانی ئەفسانەی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش تەواوی تاوانەکانی داعشیان تۆمار کردووە کە چەندین کەیسە.
پێشتریش بڕیار دراوە دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش پێک بھێنرێت و پێشنیاز کراوە بارەگای سەرەکیی دادگاکە لە شاری دھۆک بێت، چونکە زۆربەی تاوانەکانی داعش لەو سنوورە و قەزای شنگال بووە.
باسنيووز
