سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی یۆنان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی یۆنان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستاڤرۆس کریمیس کۆنسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەولێر کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کۆنسوڵی نوێی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری تازەیدا و دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یۆنان دەکات.

کۆنسوڵی گشتیی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی گرنگی هەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.













باسنيوز


Top