د. جووتیار عادل: 25ى ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/4/2021، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "ئێمه وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆمانین و 25ى ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێ".
باسى له‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له باره‌ی بابه‌تی مووچه ده‌درێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نزیكه‌ى 10 مانگه حكوومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌ناردووه، چه‌ند مانگێكیشه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات و له 25ى هه‌موو مانگێك، ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت.
باسنيوز
