قامیشلۆ.. شەڕ بەردەوامە و 13 چەکداری رژێمی سووریا کوژراون و بریندار بوون
شەڕەکە رۆژی سێشەممە 20-4-2021 لە بازگەیەکی ئاسایشی پەیەدە لە فلکەی وەحدە لە گەڕەکی تەی لە شاری قامیشلۆ، دروست بوو.
بەپێی زانیارییەکان، پێنج چەکداری میلیشیای بەرگریی نیشتمانیی سر بە رژێم کوژراون و هەشت چەکداری دیکەشیان بریندارن.
بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکداری میلیشیای بەرگریی نیشتمانیی سەر بە رژێمی سووریا لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە لە بازگەکە، دروست بووە و تا ئەمڕۆ چوارشەممە 21-4-2021ش بەشێوەی پچڕ پچڕ، بەردەوامە.
ئاسایشی پەیەدە گیان لەدەستدانی کارمەندێکی ئاسایشی راگەیاندووە.
ئاسایشی پەیەدە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: چەکدارانی سەر بە رژێمی سووریا ”هەوڵی تێکدانی ئارامیی قامشلۆ دەدەن“.
باسنيوز
