سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات
لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد و باڵوێزی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه‌، به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان سوورن له‌سه‌ر پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/4/2021، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد و ڕای گەیاند به‌ریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان و سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی كوردستان بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها تەحەددیاتی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و باڵوێزی به‌ریتانیا لە عێراق پشتیوانیی و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی چاكسازی و كاراتركردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كردەوە.












باسنيوز

Top