هەولێر.. دەرمانی سن و کیسەڵە بەسەر جووتیاراندا دابەش کرا
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 21-4-2021، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دەرمانەکە بەسەر جووتیاران دابەشکراوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئومێد خۆشناو سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێری بۆ دابینکردنی دەرمانی قەڵاچۆكردنی مێرووی سن و کیسەڵە بۆ جووتیارانی سنووری هەولێر، کردووە.
باسنيوز
