پاڵاوگە نایاساییەکانی سلێمانی مەترسییەکی گەورە دەخەنە سەر ژیانی خەڵکی دەربەندیخان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/4/2021، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان، نووسراوێكى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و نوویسیویهتى: "دەربەندیخان لە بەردەم کارەساتێکی تەندروستیدایە و ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بە شێوەیەکی مەترسیدار پیس بووە، هه‌روه‌ها مەترسیی گەورەی چەندین نەخۆشیی ھەیە، لەوانە شێرپەنجە".
ده‌شڵێت: "پاشماوەی پاڵاوگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەڕۆ و سلێمانی و ئێران، دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە، شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەبێ ھیچ فلتەرێک بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەکرێت، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە، بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشیی پێست دروست دەکات".
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه: "پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە 40%ى تەواو بووە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات".
باسنيوز
