مەحما خەلیل: دوو رۆژ لەبەردەم پەکەکە دایە دەبێت چیای شنگال چۆڵ بکات
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی٤ی٢٠٢١ لە کاتی چوونی ھێزێکی سوپای عێراق بۆ چیای شنگال کە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی باشووری چیای شنگالی داوە، بەڵام پەکەکە نهیهێشتووە سوپای عێراق بچنه ناوی شارۆچکەی گرعوزێر و ناحیەی سیپا شێخ خدر و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراقدا.
مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال لەمبارەوە ڕاگەیاند ئەو ماوەیەی سوپای عێراق بۆ پەکەکەی دانابوو، کۆتایی پێھاتووە و سوپای عێراقیش چووەتە ناوچەکە و پەکەکەش رێگری لە سوپای عێراق کردووە، بۆیە ئاڵۆزی دروست بووە، بەڵام نازانین زیانەکانیان چەندە و چی بووە".
گوتیشی: "سوپای عێراق ماوەی دوو رۆژی لەبەردەم پەکەکە داناوە کە دەبێت ئەو شوێنە چۆڵ بکات".
ساڵی رابردوو لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، ڕێککەوتنێک بۆ ئساییکردنەوەی دۆخی شنگال واژۆ کرا، بەڵام بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و میلیشیاکان لە قەزای شنگال هەتا ئیستا هیچ هەناگوێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن عێراقەوە هەڵنەگیراوە.
باسنيوز
