ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/4/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "هەر هاووڵاتییەک ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت، بۆی هەیە دوای وەرگرتنی ڤاکسین لە 24 کاتژمێر بۆ 72 کاتژمێر، ئەم ماکانەی لەسەر بەدیار کەوێت وەکوو تا، ئازاری لەش، سەر ئێشە، کە بە کاردانەوەیەکی ئاسایی دادەنرێت و لە هەموو پێدانی ڤاکسینێک ئەم نیشانانە بۆی هەیە بەدەر بکەوێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "بۆ زانیاریی زیاتر و دڵنیابوون، پێویستە سەردانی ئەو بنکە تەندروستییە بکەیت، کە ڤاکسینی کۆرۆنات لێ وەرگرتووە، یاخود فریاکەوتنەکان بۆ مەبەستی پشکنین و چارەسەر و دڵنیابوون لە سەلامەتیی ڕه‌وشى تەندروستیت".
ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، لێژنەیەکی زانستیی تایبەت بەم بابەتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە پسپۆڕانی پەیوەندیدار پێک هێنراوە.
باسنيوز
