جووتیاران لەبارەی شایستە داراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە

جووتیاران لەبارەی شایستە داراییەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی چەکی پارەی گەنمی ساڵی 2016 بۆ جووتیاران بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی کە تێیدا هاتووە: "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان ڕادەستی (بنکەی وەرگرتنی گەنمی سیروان) لەپارێزگایی هەڵەبجە کردووە لە بەڵگەنامەی ژمارە کارتی 730 بۆ ژمارە 840 سبەی ڕۆژی چوارشەممە 21ی4ی2021، سەردانی بنکەی ناوبراو بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان".

هەروەها ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکرێنەوە کە لە ساڵی 2016 گەنمیان ڕادەست بە بنکەی ناوبراو کردووە و تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان رۆژی پێنچشەمە 22ی4ی2021، کۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان، هەر جووتیارێک لەو رۆژە سەردانیان نەکات ئەوا وەرگرتنی چەکەکان دەکەوێتە دوایی جەژنی رەمەزان.












باسنیوز

Top