سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن، لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە تۆیاما کەی بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی جایکای ژاپۆنی لە عێراق بەشدار بو ، گفتوگۆ دەربارەی کار و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکا لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی ژاپۆن و بەتایبەتی ئاژانسی جایکای کرد کە ماوەیەکی زۆرە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانییەوە، خزمەت بە هەرێمی کوردستان دەکات، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشوازیکردن لە وەبەرهێنەرانی ژاپۆنی دووپات کردەوە.
باسنيوز
