لە ڕاپەڕین ژن و مێردێک بە دراوی ساختەوە دەستگیر کران
محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕايگەیاند: " ئەمڕۆ سێشەممە٢٠ی٤ی٢٠٢١ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوکاریی بازگەی "بانووە قەل" دوو گومانلێكراویان بە ناوەكانی (س. ن. ع) و (ھ. ئ. ح) دەستگیر كرد كە ژن و مێرد بوون کە بڕی ٥١٥ هەزار دیناری عێراقی و ٦٠٠ دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێ بووە و ویستوویانە لە بازاڕەكاندا ساغی بكەنەوە".
گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕاشی گەیاند: "پاش ئاگاداركردنەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە گومانلێكراوان بەپێی مادەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
باسنيوز
