چاودێرێکی سیاسی لە زومار: ئەگەر پێشمه‌رگه‌ نەگەڕێتەوە بۆ زومار داعش سەرهەڵدەداتەوە

چاودێرێکی سیاسی لە زومار: ئەگەر پێشمه‌رگه‌ نەگەڕێتەوە بۆ زومار داعش سەرهەڵدەداتەوە
چاودێرێکی سیاسی لە زومار رای گەیاند، میلیشیا چەکدارەکان لەناو ناحیەی زومار نەیانتوانیوە بۆشایی ئەمنی پڕ بکەنەوە.

حه‌سه‌ن خه‌لۆ، چاودێرى سیاسى لە ناحیەی زومار راگه‌یاند: "میلیشیا چەکدارەکان لەناو ناحیەی زومار نەیانتوانیوە رەوشی ئەمنی کۆنترۆڵ بکەن، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییە ئەمنییەش تەنیا یەک چارەسەر هەیە، ئەویش جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالە“.

گوتیشی: ”ئەگەر رێککەوتنەکەی شنگال جێبەجێ بکرێ، رێ خۆش دەکا بۆ ئەوەی لە تەواوی ناوچەکە بۆشایی ئەمنی پڕ بکرێتەوە، پێم وایە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە بۆ شنگال، ئەوا شانەکانی داعش سەر هەڵدەدەنەوە“.

ئاشکراشی کرد: ”ئەو کەسانەی پێشتر لەگەڵ داعشدا بوون، ئێستاش هەر لەسەر فکرەی تیرۆریستیی ئەواندان، ئەمەش زۆر مەترسیدارە، چونکە رۆژێک دێ دەست بە کردەوەی تیرۆریستی دەکەنەوە“.

گوتیشی: ”داعش لە زوماردا ماوە و شانە نووستووەکان و بیر و فکرەیان بنبڕ نەبووە، بەتایبەت لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی زومار بە نهێنی کاری خۆیان دەکەن، بۆیە ئەگەر رەوشەکە چارەسەر نەکرێ و ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ نەکرێتەوە، کارەساتێکی دیکە روو دەدات“.




باسنیوز
Top