پۆلیسى هه‌ولێر: شه‌ش كه‌س به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌وه ده‌ستگیر كران
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/4/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 6 و 15 خوله‌كى ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه، بنکەی پۆلیسى هەریر ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ڕێگای نێوان هەولێر باسرمە، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێک هێنرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەرکەوت کە لە نێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر کێشەی زەوی دەبێتە دەماقاڵی، بەو هۆیەوە تەقە لەنێوان هەردوو بنەماڵەدا ڕوو دەدات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، دواتر بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دا و خۆی بە ئۆتۆمبێلی نیسان سەنیدا کە لەنێوان شەقام و شۆڵدەر وەستابوو، كێشا، له ئه‌نجامدا بەرهەڵگرەکە وەرگه‌ڕا و شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كه گیانى لەدەست دا.
پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوه‌كه کرایەوە و دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەر شه‌ش تۆمەتبار بە پێی ماددەى 24ی هاتوچۆ، دەرکرد، ئێستاش هه‌ر شه‌ش تۆمەتبار دەستگیر کراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
باسنيوز
