حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق جێبەجێ دەکات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق جێبەجێ دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق جێبەجێ دەکات و دووپاتیشی كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ كردووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 2021/4/13 لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.













باسنيوز


Top