شارەوانیی شاریا باخچەیەك دروست دەكات
ئهمڕۆ دووشهممه 19/4/2021، وهزارهتى شارهوانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاریی شارەوانیی شاریا سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، دەستیان بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی باخچەیەك لە سنووری شارەوانیی شاریا كرد".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "پڕۆژەكە لەسەر ڕووبەری نزیكەی سێ هەزار مەتر و بە گوژمەی 85 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت، كە وێڕای بایەخدان بە زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، دەبێتە هۆی جوانكردنی شوێنەكە و پشوودانی هاووڵاتییان".
باسنيوز
