لە سەرێ کانی شەڕ لەنێوان چەکدارانی میلیشیایەکی سەر بە تورکیا دروست دەبێت
بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19-4-2021 لەنێوان چەکدارانی میلیشیای سوڵتان موراد، کە میلیشیایەکی توندڕەوی تورکمانییە، دروست بووە.
لە شەڕەکەدا چەندین جۆری چەکی سووک و قورس بەکارهاتووە و کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام تا ئێستا بە وردی ژمارەی زیانە مرۆییەکان دیار نییە.
بەپێی زانیارییەکان، مووشەکێکی چەکدارەکانی میلیشیای سوڵتان موراد لە شارۆچکەی جەیلان پنار لە باکووری کوردستان و تورکیا، کەوتووەتە خوارەوە.
باسنيوز
