له ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى وێستگەی شاوێس له هه‌ولێر داده‌نرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/4/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشه‌ممه، له كۆمەڵگەی شاوێس - نزیك ناوەندی وەرزش و لاوان، لە ژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی وێستگەی شاوێس دادەنرێت.
وه‌زاره‌تى كاره‌با له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له مه‌راسیمه‌كه‌دا كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماده ده‌بن.
باسنيوز
