روسیا لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورەی چینی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین گرێبەستی واژۆکرد
بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، سندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی ڕوسی لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ دوشەممە دەرچوە دوپاتیکردەوە، بەپێی رێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای Hualan Biological Bacterinی چینی ساڵانە زیاتر لە 100 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی (Sputnik V) روسی بەرهەمدەهێنن.
بەرهەمهێنانی ئەو بڕە ڤاکسینە بەسە بۆ کوتانی زیاتر لە 50 ملیۆن کەس لەگەڵ یەکەم هەڵمەتی کوتانی کۆرۆنا
سندوقی وەبەرهێنانی راستەوخۆی ڕوسی ئاماژەی بەوەداوە، بەرهەمهێنانی ئەو بڕە ڤاکسینە بەسە بۆ کوتانی زیاتر لە 50 ملیۆن کەس لەگەڵ یەکەم هەڵمەتی کوتانی کۆرۆنا، لە ئێستاشدا لایەنەکانی روسیا و چین بەدوای هاوکاری درێژخایەنن لەو بوارەدا.
چین یەکێکە لەهاوکارە سەرەکیەکانمان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڕوسی، کە بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵکی جیهان بەکاردەهێنرێت
کیریڵ دیمیتریڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی روسی رایگەیاند، "چین یەکێکە لەهاوکارە سەرەکیەکانمان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڕوسی، کە بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵکی جیهان بەکاردەهێنرێت و سەلمێنراوە کە کاریگەر و سەلامەت دەبێت".
تا ئێستا ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی لە 60 وڵاتی جیهاندا بەردەستە، کە کۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە سێ ملیارە کەسە
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی لە 60 وڵاتی جیهاندا بەردەستە، کە کۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە سێ ملیارە کەسە.
روسیا دەڵێت، بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پزیشکی کە لە سەرەتای مانگی شوبات لەلایەن گۆڤاری بەناوبانگی پزیشکی لانسێت پشتڕاستکراوەتەوە، ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی 91.6% کاریگەرە، کە دەبێت لە پلەی گەرمی 2 تا 8 پلەی سەدی ژێر سفر هەڵبگیردرێت.
نیشانەکردن ڤاكسینی كۆرۆنا
خەندان-
