یەكەم دانیشتنی دادگایی دەمیرتاش لە ٢٦ی نیسان ئەنجام دەدرێت
لە ساڵی ٢٠١٤ ئەو كاتەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش پەلاماری كۆبانێی دا، حكوومەتی ئەو كاتی توركیا هیچ كاردانهوهیهكی نهبوو، بۆیە سەركردایەتیی HDP بە سەرۆكایەتی دەمیرتاش كۆبوونەوە و، داوایان لە خەڵك كرد بە پەلە بڕژێنە سەر شەقام و پڕۆتستۆی هەڵوێستی حكوومەت بكەن تا رێگە بدات كوردانی باكوور بچن به هانای كۆبانێوە.
هەزاران كەس هاتنە سەر شەقام، بەڵام نزیكی ٤٩ هاووڵاتی لەو خۆپیشاندانەدا كوژرا، داواكاری گشتی دەمیرتاش تۆمەتبار دەكات و بە هۆكاری كوشتنی ئەو ٤٩ كەسە ناوی دەبات.
دۆسیەی كۆبانێ لە ٣ هەزار و ٥٣٠ لاپەڕە پێكهاتووە، لەوێدا دەمیرتاش تۆمەتبار دەكرێت، كە پەیوەندی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان PKKدا هەیە و ئاماژە دراوە بە نهێنی چووەتە كۆبانێ و لەگەڵ PKKدا كۆبووەتەوە.
بەشاك دەمیرتاش هاوسەری دەمیرتاش قسەی بۆ میدیاكان كرد و گوتی: ”ئەم دانیشتنە دادگاییە یاسایی نییە، لە هەمان كاتدا ئێمە بەردەوامی بە خەبات لە پێناو حەقیقەتدا دەدەین“.
باسنيوز
