لە هەولێر هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبارێکیان بەبڕی 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "دوای بەدواداچوونێکی وورد ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18ی4ی2021، لەڕێگای هەولێر - کەڵەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی بڕی 18 هەژدە کیلۆگرام (هێرۆین) و بڕی حەوت کیلۆگرام لەجۆری (کریستاڵ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( ب ــ خ ــ خ ) دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە تۆمەتبار بەنیاز بووە ماددە هۆشبەرەکە داخیلی شاری هەولێر بکات بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەشی خستووەتە روو، کە تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای 25ی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
باسنيوز
