سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی توركیا لە عێراق کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی توركیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی4ی2021، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە فاتیح یەڵدز باڵوێزی توركیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە باڵیۆزی توركیا لە عێراق بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە عێراق سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، باڵوێزی توركیا سڵاوی سەركۆماری توركیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و هەروەها ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد.

هەر لەو دیدارەدا كە هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرایەوە و هەردوولاش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەپێناو مسۆگەربوونی سەقامگیریی و گەڕانەوەی ئاوارەكان پێویستە ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت.












باسنيوز

Top