سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاتیح یلدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاتیح یلدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندیی هاوسەنگ.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی تورکیای کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، کە کاری بۆ بەرەوپێشبردرنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.













باسنيوز




Top