ئەمریکا ڤاکسین بۆ پێشمەرگە دابین دەکات

ئەمریکا ڤاکسین بۆ پێشمەرگە دابین دەکات
بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ‌حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بڕیارە ئەمەریکا ڤاکسینی دژه‌کۆرۆنا بۆ 31 هەزار پێشمەرگە دابین بکات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/4/2021، د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە كوردستان24ی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پێشمەرگە لە ھەولێر، لە لایەن ئەمەریكاوە ڤاكسین بۆ 31 ھەزار پێشمەرگەی لیوا ھاوبەشەكان دابین دەكرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو بڕە ڤاكسینەی جۆری فایزەر كە بۆ ھەرێمی كوردستان نێردرابوو لە ھەولێر تەواو بووە و سبەی لە سلێمانی و كۆیە دەست بە پێدانی دەكرێت بە ھاووڵاتییان، ڤاكسینی ئەسترازینیكاش لە قۆناغی كۆتاییدایە، بەم نزیكانەش چەند كاروانێكی دیكەی ڤاكسین دەگەنە عێراق و ھەرێمی كوردستان".

د. رەهێڵ فەرەیدوون، ئاشكراشی كرد: "لەگەڵ كۆمپانیا سیۆفارم لەسەر هێڵین، بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكەین و راستەوخۆ ڤاكسین بھێنرێتە ھەرێمی كوردستان، ھەنگاومان ناوە بۆ گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان".











باسنيوز


Top