له سۆران بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییەكانەوە وتارخوێنی مزگەوتێك دوور خرایەوە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/4/2021، د. پشتیوان سرێشمه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، راى گه‌یاند، سه‌رجه‌م مامۆستایانى ئایینى و كارمه‌ندانمان له مزگه‌وته‌كانى سنووره‌كه ئاگادار كردوونه‌ته‌وه، كه پابه‌ندى رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن، به پێچه‌وانه‌وه ده‌رگاى مزگه‌وته‌كه داده‌خرێت و لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ پێشنیوێژو وتارخوێنى مزگه‌وته‌كه ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كى گشتی ئاستی پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان زۆر باشه".
به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی سۆران، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، مزگه‌وتی (تاجه‌دین بییهی) له سۆران، بۆ چه‌ند ڕۆژێك داخرا و پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وته‌كه‌ش له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و مامۆستایه‌كی دیكه‌مان له شوێنى دانا، ده‌رگاى مزگه‌وته‌كه‌ش كرایه‌وه.
باس‌نیوز
