یاسای زانکۆ تایبەتەکان ھەموار دەکرێتەوە
ئهمڕۆ یهكشهممه 18/4/2021، یەکێک لە کارنامەکانی ئەم خولەی فراکسیۆنی پارتی له پەرلەمانی كوردستان، ھەمواری یاسای زانکۆ تایبەتەکانە، بۆ ئەم مەبەستەش پڕۆژیاسایەکی ئامادە کردووە، ئێستا لە قۆناغی نووسینی راپۆرتە بۆ ئەوەی یاساکەیان ھەموار بکرێتەوە.
گوتیشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان پڕۆژەکەیان ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەکان کردووە و ئێستا لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتن بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، كه ھەمواری ئەم پڕۆژە یاسایە، بۆ قۆناغی ئێستای زانکۆ تایبەتەکان گرنگە، بەم ھەمواری یاسایە زانکۆ تایبەتەکان رێک دەخرێنەوە.
بڕیاریشە بەم زوانە، راپۆرتی کۆتایی لەسەر ئامادە بکرێت و پەرلەمان، یاسای زانکۆتایبەتەکان ھەموار بکاتەوە.
باسنیوز
